ئه‌و بریندارانه قه‌ره‌بوو ده‌كڕێنه‌وه كه بڕیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان پێ بووه
بەرێوبەری گشتیی تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (د.موحسین زەنگەنە)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "هه‌ڵبه‌ت چاره‌سه‌ریی ھەر پێشمەرگەیەکی بریندار له دەره‌وەی وڵات پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی و بڕیاری لیژنەی ته‌ندروستیی ئێمە ھەیه، جا ئه‌وه‌ی بڕیار چوونه ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرت و ویستی له‌سه‌ر خه‌رجیی خۆی بچێته ده‌ره‌وه، دواتر ئێمه قه‌ربووی ده‌كه‌ینه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه خۆی به‌رپرسیاره له‌و خه‌رجیانه‌ی ده‌یكات و تێچووه‌كه‌ی بۆ ناگه‌رێندرێته‌وه.''
لەبارەی قەرەبووکردنەوەی ئەو پێشمەرگه بریندارانه‌ی کە لەسەر ئەرکی خۆیان چوونەتە دەروەی وڵات بۆ چارەسەرکردن، لە میدیاکاندا دەنگۆی جیاواز بڵاو بوونەتەوە، بەڵام وەک وەزارەتی پێشمەرگە باسی دەکات، چوونه ده‌ره‌وه پێویستی به فەرمانی لیژنەی ته‌ندروستیی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌یه بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێتەوە.
kdp-
