مامۆستایانی زانكۆ: بۆ ئه‌وه‌ی كیمیاباران و ئه‌نفال دووباره نه‌بێته‌وه، ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بین
(د. شاكر نووری) مامۆستای زانكۆ له سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئێمه وه‌ك كورد چانسمان له‌گه‌ڵ عێراق نه‌ماوه، ئاینده‌مان له‌گه‌ڵ داهاتووی عێڕاق نییه، بۆیه ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌یكه‌ن، مێژوو شاهێدی بۆیان ده‌دات كه به‌رده‌وام تێكۆشاون بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به ئاواته‌كانی خۆی بگات. هه‌ڵبه‌ت ریفراندۆم و سهربهخۆیییش پرسێكه به هه‌موو تاكێكی كورده‌وه گرێ دراوه و نابێت لایه‌نه‌كان خۆ له‌و پرسه بدزنه‌وه و بیكه‌نه پرسێكی حزبی، ئه‌گه‌رنا له داهاتوودا به‌ر نه‌عله‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ون.''
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ئێستا ده‌رفه‌تی مێژوویی هه‌یه و دۆخه‌كه له‌باره و ''نابێت له كیس خۆمان بده‌ین، ده‌بێت هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ڕێگا خۆش بكات بۆ ئه‌و پرسه و پشتگیریی بكات، چونكه له‌وانه‌یه ده‌رفه‌تێكی وه‌ها ههڵنهكهوێتهوه.''
(سامان مونیر)یش كه مامۆستای زانكۆی سۆرانه ده‌ڵێ ''هیچ بڕوام به عێراق نییه، جگه له ماڵوێرانی و كوشتن و بڕین و ئه‌نفال و كیمیابارانكردن، هیچی دیكه‌ی بۆ كورد پێ نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كیمیاباران و ئه‌نفال دووباره نه‌بێته‌وه پێویسته هه‌رچیی زووه سه‌ركردایه‌تیی كوردستان رۆژێك بۆ ریفراندۆم دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و خاوه‌ن كیانی سه‌ربه‌خۆی بێت، چونكه چه‌ند له‌گه‌ڵ عێراق بین نابین به خاوه‌ن ماڵ.''
(مونیر) باوه‌ڕی وایه كه ئێستا كات زۆر گونجاوه بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی ''پێویست به‌وه ناكات كات به‌فیڕۆ بده‌ین و له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستان بكه‌ین، هه‌ڵبه‌ت پێویسته له‌جیاتی خۆسه‌رقاڵكردن به به‌غداوه، خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.''
kdp-
