ئه‌و پرد و ڕێگایانه‌ی لافاو ڕماندوونی چاك ده‌كرێنه‌وه؛ دوو قوربانی هه‌ن
(كرمانج عێززه‌ت) قایمقامی شارۆچكه‌ی سۆران بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''زۆرترین زیانه‌كان له سنووری سیده‌كانه، 5 پرد ڕماون و به هۆیه‌وه رێگه‌ی ده‌ڤه‌ری برادۆست له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ده‌شتی به‌رازگر پچڕاوه، تیمێكمان له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبان و به‌رگریی شارستانی پێكهێناوه بۆ چاككردنه‌وه‌یان، ده‌مانه‌وێ هه‌رچۆن بێ خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكه‌ینه‌وه و هاتوچۆی هاووڵاتیان ئاسایی بكه‌ینه‌وه.''
(كرمانج عێززه‌ت) زانیاریی دا كه، ''سه‌رباری ئه‌وه‌ی 15 كه‌س له ناوچه‌ی خواكوڕك دابڕاون، سه‌لامه‌تن، به‌ڵام به‌هۆی ڕمانی پرده‌وه ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه، ئێستا كار ده‌كه‌ین تا به زووترین كات ئه‌وان ڕزگار بكه‌ین. هه‌ر دوێنێ و له سنووری شاره‌دێی خه‌لیفان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو ته‌رمێك دۆزرایه‌وه، ئه‌مڕۆیش له باڵه‌كیان كه‌سێك كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌وه و خنكاوه.'
kdp-
