"کۆمسیۆن بەبێ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەتوانێ ڕیفراندۆم ئەنجام بدات"
(شوان شێخ ئەحمەد)، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، پرسێكی زۆر گرنگە، پرسێكی نیشتمانی و نەتەوەییە، پێویست بەوە دەكات كە هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بە هەموو پێكهاتەكانەوە هاوڕابن بۆ ئەوەی بتوانین لە نزیكترین كاتدا ڕیفراندۆم بە ئەنجام بگەیەنین و، خەڵك بڕیار لەسەر ئایندە و چارەنووسی خۆی بدات، بۆیە هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە و قۆناغەكەش وا دەخوازێت، كە بەزوویی ڕۆژێك دیاری بكرێت، بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت. چونكە هەموو ئەو پرسانەی كە هەن، وەك ماددەی 140 و كێشەكانی دیكەی نێوان هەولێر و بەغدا بەبێ چارەسەر ماونەتەوە، بۆیە دەبێ هەتا زووە دەرفەت بقۆزینەوە بۆ ئەوەی بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین، بۆیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان كێشە لاوەكییەكان بەلاوە بنێین و هەموومان هاوكار و پاڵپشت بین بۆ سەرخستنی پرسی ڕیفراندۆم.''
(شوان شێخ ئەحمەد) ڕوونیشی كردەوە: ''كارانەكردنەوەی پەرلەمان نابێتە ڕێگر لە بەردەم ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا، چونكە لە كوردستان یاسای باڵای كۆمیسیۆنمان هەیە، بە پێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2014ی هەڵبژاردنەكان، كۆمیسیۆن دەتوانێت ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستاندا ئەنجام بدات.''
kdp-
