دەربەندیخان.. دوو ھاووڵاتی بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
ڕزگار واحید، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شەھید تۆفیق لە قەزاى دەربەندیخان، ڕایگەیاند: "کاتژمێر 2:40 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15/4/2017 لە گوندی (سیارە) لەسەر ڕێگای دەربەندیخان ـ وارماوا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (سیدریک) وەرگەڕاوە و بەوھۆیەوە، دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەست داوە".
گوتیشی: "یەکێک لە قوربانییەکان تەمەنی نزیکەی 40 ساڵ و ئەوەی دیکەشیان تەمەنی 24 ساڵە و ھەردووکیان دانیشتووی شاری دەرەبندیخانن".
باسنيوز
