پرۆژەی ڕێگەی دەروازەی سنووریی کێلێ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە
فەرهەنگ سابر، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی "ڕێگەی مەرزی كێلی خستە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەو ڕێگەیەش ڕێگایەكی سنوورییە لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستاندا".
بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێببوون ئەوەشی خستەڕوو، كە لەبەر گرنگیی پرۆژەكە وەزیریری ئاوەداكردنەوە خۆی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە تێچووی بۆ پرۆژەكە پەیدا كردووە.
لە داوی هاتنی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە ساڵی 2014 و دروستبوونی قەیرانی دارای لە هەرێمی كوردستاندا، بەشێك لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە كارەكانیاندا وەستان، فەرهەنگ سابر هێمای بۆ ئەوەش كرد "لە بەرنامەماندا هەیە، ئەو پرۆژە تەواو نەكراوانەی هەن بیانخەینەوە كار، بۆ ئەو مەستەش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و چەند كۆمپانیایەك لە گفتوگۆ داین".
درێژەیی ئەو ڕێگەیە 16 کیلۆمەترە و دەکەوێتە نێوان سنووری قەڵادزی لە قەزای ڕانیە و شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ساڵانی ڕابردوودا لەبارەی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە چەندین جار لە نێوان بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی و قایمقامی سەردەشت و بەرپرسانی ئێرانی دانیشتن کراوە.
باسنیوز
