پەرلەمانتارێکی کورد: پەکەکە لە خانەسۆر و شنگال باج و سەرانە لە خەڵک وەردەگرێت

 پەرلەمانتارێکی کورد: پەکەکە لە خانەسۆر و شنگال باج و سەرانە لە خەڵک وەردەگرێت
پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە سنوونێ و خانەسۆر و بەشێک لە شنگال، باج و سەرانە لە خەڵک وەردەگرێت و پەرلەمانتارێکیش لەو بارەوە هۆشداری دەدات.


لە سنووری شنگال و خانەسۆر و سنوونێ، پارتی کرێکارانی کوردستان باج و سەرانە لە خەڵک وەردەگرێت و لە هەندێک شوێن بازگەی سەربازییان فراوان کردووە، نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان،رایگەیاند: "هەر زۆر ناوچەی سنوونێ و خانەسۆر پەکەکە باج و سەرانە لەو کەسانە وەردەگرن کە شوانکاری و هاوردەی مەڕ و ماڵات دەکەن، هەندێکیان وەک گرووپ سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیر دەکەن کە بە سنووری ئەواندا تێپەڕ دەبن و دواتر سەرجەم پارە و پێداویستیەکانیان لێ وەردەگرێت."

ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەدا ڕاشیگەیاند: "خەڵکێکی زۆر لەو ناوچانە پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە و داوایان لێ کردوون کە لەدەست ئەو خروقاتانەی پەکەکە لەو ناوچانە ئەنجامی دەدەن، ڕزگاریان بکەن ".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەگەر هات و پەکەکە لەو پێشێلکارییانە بەردەوام بێت، سنوورێکیان بۆ دادەنرێت".











باسنیوز
Top