سێزدە هەڵسووڕاوی گۆڕان نامەیەک ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەکەن

 سێزدە هەڵسووڕاوی گۆڕان نامەیەک ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەکەن
ھەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات شەرعیەتی بەشێک لە ھەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و گشتی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و دەڵێت: "ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕن دوا کەوتووە".

بەپێی زانیاریيه، كان ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/٤/١٥، سێزدە ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان نامەیەکیان بۆ نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری بزووتنەوەکە ناردووە و داوایان کردووە، پرسی ھەڵبژاردنی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان یەکلا بکرێتەوە، چونکە ”ئەندامانی جڤات شەرعیەتیان نەماوە“.

لەلایەن خۆیەوە درەو مەھدی، ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: "شەرعیەتی بەشێک لە ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر چووە، بەشێک لە ئەندامانی جڤات کە بەرپرسی مەکۆکانن لە کوردستان بە دەنگی ئۆرگانەکانی خوارەوە ھەڵبژێردراون و ئەوانە شەرعیەتیان نامێنێت“. ڕوونیشی کردەوە: ”بەرپرسی ڕایەڵە و بازنەکانیش شەرعیەتیان نەماوە".

ئەوەشی خستەڕوو، دوای فشارەکان لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان، بەرپرسی مەکۆی ھەڵبژاردنەکانی گۆڕان لێدوانی داوە و دەڵێت: "پێش مانگی 11 و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەو پرسە یەکلا دەکەینەوە".















باسنیوز
Top