سێزدە هەڵسووڕاوی گۆڕان نامەیەک ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەکەن
بەپێی زانیاریيه، كان ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/٤/١٥، سێزدە ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان نامەیەکیان بۆ نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری بزووتنەوەکە ناردووە و داوایان کردووە، پرسی ھەڵبژاردنی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان یەکلا بکرێتەوە، چونکە ”ئەندامانی جڤات شەرعیەتیان نەماوە“.
لەلایەن خۆیەوە درەو مەھدی، ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: "شەرعیەتی بەشێک لە ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر چووە، بەشێک لە ئەندامانی جڤات کە بەرپرسی مەکۆکانن لە کوردستان بە دەنگی ئۆرگانەکانی خوارەوە ھەڵبژێردراون و ئەوانە شەرعیەتیان نامێنێت“. ڕوونیشی کردەوە: ”بەرپرسی ڕایەڵە و بازنەکانیش شەرعیەتیان نەماوە".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای فشارەکان لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان، بەرپرسی مەکۆی ھەڵبژاردنەکانی گۆڕان لێدوانی داوە و دەڵێت: "پێش مانگی 11 و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەو پرسە یەکلا دەکەینەوە".
باسنیوز
