ئاڵوگۆڕ لەنێوان پۆستەکانی یەکێتی و گۆڕان راگیرا
جەمیل ھەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرا کرد کە لەبەر بابەتی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان ”خۆی ئامادە نییە بەشێک لە پۆستەکان وەربگرێت“. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هەرچەندە بەشێک لە ئاڵوگۆڕەکان کراون، بەڵام بەشێکیان وەستاون.
لە لایەن خۆیەوە نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند: ”بزووتنەوەی گۆڕان مافی خۆیەتی ئەو پۆستانە وەربگرێت، چونکە دەنگی خەڵکی بەدەستھێناوە، بەڵام ئێستا ئەو پۆستانە ڕاگیراوە“.
ئەو هەڵسووڕاوەی گۆڕان ئەوەی ئاشکرا کرد کە وەستانی بەشێک لە ئاڵوگۆڕەکان، پەیوەندییان بە کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕانەوە هەیە. گوتیشی: ”هەندێک گۆڕانکاری کراون، بەڵام لە ئاستی تموحی ئێمەدا نەبوو
باسنیوز
