دهزگاى خێرخوازى بارزانى هاوكارى دهگهیهنێته ههزاران ئاواره
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی کۆتایی بەهەڵمەتێکی بەرفراوانی هاوکارییەکانی هێنا و لەو هەڵمەتەدا ٩٥٠٠ خێزانی (زیری، زۆریا و چیای شنگال)ی سەر بە شنگال پارسێلی خۆراکییان بۆ دابین کرا.
هەروەها جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر چیای شنگال یادی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکانی لە ڕێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٧ بەرز ڕاگرت و هاوکاری پێشکەشی ئاوارەکانی سەرچیاکە کرد.
لهلایهكی دیكهوه ،لە سنووری قەزای شێخان بەشەخۆراکی مانگی چواری ٤٩٨٣ خێزانی ئاوارە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراکەوە دابین دەکرێت.
ڕۆژی ١٣ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکییان بۆ ٤٩٨٣ خێزانی ئاوارە لە (ئەلقوش، کەلکچی، مەهەتێ، چرا، ئەتریش، بەیتنار و قەسرۆک)ی سەربە شارۆچكهى شێخان دابەش کرد.
هەر بەشەخۆراکێک پێکدێت لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک و لەلایەن بەرنامەی جیهانی خۆراکەوە دابین دەکرێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەر زیاتر لە ٢٠ هەزار ئاوارەدا دابەشی دەکات.
هاوكات، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ٣١٦٠٠ لیتر نەوتی بۆ ١٥٨٠ خێزانی ئاوارە دابین کرد.
رێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی حەسەنشام نەوتیان بۆ ١٥٨٠ خێزان دابین کرد، هەر خێزانێک بڕی ٢٠ لیتر نەوتی بۆ دابین کرا.
هەروەها لە درێژەی چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکان بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ، لە کەمپەکانی دیبەگە پێداویستی خاوێنکەرەوە بۆ ٢٥٤ خێزانی دیکەی ئاوارە دابین کرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە هاوکاری جۆراوجۆر بۆ ئاوارە و پەنابەران دابین دەکات و بەرێوەبەری کەمپەکانی لە ئەستۆدایە.
