یەكەمین دیداری ئیسلامییەكانی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

یەكەمین دیداری ئیسلامییەكانی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
لە سلێمانی یەكەمین دیداری سێ‌ حیزبە ئیسلامییەكەی كوردستان دەبەسترێ‌، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی دیدارەكەش دەڵێت "لەو دیدارەدا هەڵسەنگاندن بۆ كاری ئیسلامی لە كوردستان لە زۆر بواردا دەكرێت".

رێبوار حەمەد، گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی لە كوردستان راگەیاند:
دیدارەكە یەكەمین كاری هاوبەشی دەستەی باڵای كاری هاوبەشی سێ‌ حیزبە ئیسلامییەكەی كوردستانە ‌و گوتی "لەم دیدارەدا كە تەنیا یەك رۆژ دەخایەنێ‌، سەرۆكی هەر سێ‌ حیزبە ئیسلامیەكە‌ و د.عەلی قەرەداغی گوتاریان دەبێت".

گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو دیدارەكە تەنیا راوێژكاری دەبێت ‌و گوتیشی "وەكو میوان هیچ لایەنێك بانگهێشتی دیدارەكە نەكراوە، چونكە دیدارێكی تایبەت بەكاری ئیسلامییەكانی كوردستانە".

لە ماوەی رابرووشدا ئەو سێ‌ حیزبە ئیسلامییە ، یەكگرتوو ‌، كۆمەڵ ‌و بزووتنەوەی ئیسلامی دەستەیەكی باڵایان بەناوی (دەستەی باڵای كاری هاوبەش) بۆ پێكەوە كاركردن دروستكرد، سازدانی ئەم دیدارەش یەكەمین كاری ئەو دەستەیەیە.

دیدارەكە رۆژی شەممە 15-4-2017 کاژێر 10 لە هۆڵی ریستۆرانتی (داوا) لە سلێمانی دەست پێ‌ دەكات.





رووداو
Top