15 کەس لە ناوچەی خواکورک گیریان خواردووە
تۆفیق عەزیز، یەکێک لەو کەسانەی لە گوندی پارەوی لە ناوچەی خواکورک گیریان خواردووە، راگەیاند : من، شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی نیسان پاترۆڵم، دوێنێ 15 کەس، کە پێنجیان خوێندکارن هاتینە ئەو ناوچەیە بۆ رێواس کردن، بەڵام لەماوەیەکی زۆر کەمدا بڕیکی زۆر باران باری، لەئەنجامدا پردی پارەوی، ئەو گوندەی کە ئێستا ئێمەی لێین رووخا و، ئێمە گیرمان خوارد".
لەبارەی چۆنییەتی بەسەربردنی شەوی رابردووش لەو شوێنەدا، تۆفیق عەزیز گوتی "شەوی رابردوو زۆر سارد بوو، لە ژیانمدا سەرمای وام نەبینیبوو، هەموومان بەیەکەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە ماینەوە و نایلۆنمان بەخۆماندا دا. ئێستاش رەوشەکە سەختە بۆیە داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەین".
بەهۆی ئەوەی لە زۆر ناوچەی باشووری کوردستان دوێنێ لافاو هەستا، زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە، هەروەها جگە لە زیانی ماددی، لافاوەکە زیانی گیانیشی لێکەوتووەتەوە.
رووداو
