ئەو ئافره‌ته‌ى خاوەن 10 ئەنفالكراو و شه‌هیدێك بوو دواى چوار ڕۆژ پێى زانرا كۆچى دوایی كردووه
کارەساتی ئەنفال ئه‌و ڕووداوە مێژوویە پڕ ئازارەیە، کە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لە هه‌رێمى کوردستان بە چەند قۆناغێکی جیاواز له مانگى نیسانى 1988 ئەنجامی دا، له‌و تاوانه جینۆسایده‌دا 182 هەزار هاووڵاتیی بێ تاوان، ئەنفال کران.
عیسمەت ئەحمەد، ئەو ژنەی ساڵانێکی زۆر بەهۆى ئەنفالی منداڵەکانی و مێردەکەی توشی پەژارە هات، بەبێ نازی و بەتەنیا لە پاش 4 ڕۆژ بە مردووی لە ماڵەکەی خۆیدا لە ڕۆژی چوار شەممە 12ى نیسانى 2017 له‌كاتێكدا له شارۆچكه‌كه‌یدا یادى 29هه‌مین ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال ده‌كرایه‌وه، ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه.
دایه عیسمه‌ت، دایكی هه‌ر یه‌ك له ئه‌نفالكراوان ( سه‌ید قاسم سه‌ید ساڵح، سه‌ید لوقمان، سه‌ید باقى، گه‌لاوێژ) بوو، هه‌روه‌ها منداڵه‌كانى سه‌ید قاسم هاوسه‌رى نه‌زیره عه‌لى شازه به ناوه‌كانى (ڕزگار و نه‌سرین و به‌هار) له‌گه‌ڵ دوو منداڵی منداڵى دیكه كه له كاتى تاوانى ئه‌نفالدا له ناو تراكتۆردا له‌دایكبوون، ئه‌نفال كران، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كوڕێكى دیكه‌ى كه پێشمه‌رگه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بوو به ناوى (سه‌ید موحسین ساڵح) له ساڵى 1974 له‌سه‌ر ڕێگه‌ى عه‌ربه‌ت_ سلێمانى كه‌وته بۆسه‌یه‌كی ڕژێمه‌وه و شه‌هید كرا.
دایه عیسمه‌ت پێشتر وه‌سییه‌تى كردبوو پرسه‌ى بۆ دانه‌نرێت، بۆیه دواى كفنكردنى هه‌ر له شارۆچكه‌ى خورماتوو، به‌خاك سپێردرا.
bas news-
