خوێندنى باڵا: هێرشکردنە سەر فەرهاد پیرباڵ ئیدانە دەکەین

خوێندنى باڵا: هێرشکردنە سەر فەرهاد پیرباڵ ئیدانە دەکەین


بەپێی زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە بڵاکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، هێرشکردنە سەر د. فەرهاد پیرباڵی ئیدانە کردووە.



لە ڕاگەیەندراوەکەی گوتەبێژەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا کە وێنەیەک هاتووە " ئەکرەم داوا لە لایەنە یەیوەندارەکان دەکات ئەرکى خۆیان ڕابپەڕێنن، بۆ ئەوەى لەم کەیسە هەستیارەدا ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە بە سزاى یاسایى خۆیان بگەیەندرێن، هەروەک پەیامێکیش بێت بۆ ئەوەى جارێکى دیکە کردەى هاوشێوە دەرهەق بەهیچ کەسێک دوبارە نەبێتەوە و، هەمومان ڕێز لەکەسانى نوسەر و رۆشنبیر و ئەکادیمیست و دڵسۆزان بگرین".



دەقی ڕاگەیەندراوەکە:



وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەڵێ هێرشکردنە سەر د. فەرهاد پیرباڵ مامۆستاى زانکۆ ئیدانە دەکەین، هەروەک داواش دەکات ئەم هێرشانە دەرهەق بە کەسانى ئەکادیمى و ڕۆشنبیرى هەرێمەکەمان دووبارە نەبێتەوە.



عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بەو هێرشەى کرایە سەر د. فەرهاد پیرباڵ مامۆستاى زانکۆ و ڕوناکبیر ڕایگەیاند: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەهەمو شێوەیەک ئەم دەستدرێژى و هێرشکردنە سەر د. فەرهاد پیرباڵ ئیدانە دەکات و، ئەو پەلامارەى دەرهەق بە د.فەرهاد پیرباڵ کرا دورە لە هەمو بەهایەکى مرۆڤایەتى، چونکە کولتوورى کۆمەڵگەکەمان بەهەمو شێوەیەک دورە لەم ڕەوشتە ناشرینەى بەرامبەرى ئەنجام دراوە.



عەباس ئەکرەم داوا لە لایەنە یەیوەندارەکان دەکات ئەرکى خۆیان ڕابپەڕێنن، بۆ ئەوەى لەم کەیسە هەستیارەدا ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە بە سزاى یاسایى خۆیان بگەیەندرێن، هەروەک پەیامێکیش بێت بۆ ئەوەى جارێکى دیکە کردەى هاوشێوە دەرهەق بەهیچ کەسێک دوبارە نەبێتەوە و، هەمومان ڕێز لەکەسانى نوسەر و رۆشنبیر و ئەکادیمیست و دڵسۆزان بگرین.



گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى دووپاتیشى کردەوە کارى نامرۆڤانه‌ی لەم شێوه‌یه‌‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ڕوویه‌كی ناشیرینی هه‌رێمەکەمان نیشانى دەرەوە دەدات، بۆیە پێویستە لەسەر هەموان ڕێگر و بەرهەڵستى هەر جۆرە کردارى لەم شێوانە بین بۆ ئەوە چیتر دوبارە نەبێتەوە.


bas news-
Top