ڕاپەڕین.. لە چەند ڕووداوی جیادا حەوت هاووڵاتی بوونە قوربانی

ڕاپەڕین.. لە چەند ڕووداوی جیادا حەوت هاووڵاتی بوونە قوربانی
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە سێ‌ ڕووداوی جیاجیادا و دوو كەس گیانیان لەدەست دا و پێنج هاووڵاتیش بریندار بوون.



شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارەدێی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (پیكاب نیسان و ئۆپڵ) خۆیان بەیەكدا كێشا و بەو هۆیەەوە پێنج كەس لە هەردوولا بریندار بوون كە لەناویاندا ژنێك و منداڵێكی ساوا هەیە، كە بەداخەوە باری تەندروستی یەكێك لە بریندارەكان ناجێگیرە".



گوتیشی، هاوكات كەسێك بەناوی (ڕ.س) كە تەمەنی (۳٦) ساڵە و دانیشتوی شاری ڕانیەیە لە ماڵەكەی خۆیان دوای ئەوەی بە چەكی جۆری (بڕنەو) فیشەكێك بە سنگی خۆیەوە دەنێت گیان لە دەست دەدات.



هاوكات لە چیاكانی قەندیل لە سنووری شارەدێی سەنگەسەر، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك بەناوی (ب، ئـ) كە دانیشووی شاری ڕانیەیە، بەمەبەستی كەندنی گیا بەهارییەكان دەچێتە سنوورەكە و بۆ ماوەیەكی زۆر دیار نامێنێت، تەرمەكەی دۆزرایەوە.



گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین هێمای بۆ ئەوەش كرد كە بۆ تەواوی ڕووداوەكان، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی كردوەتەوەو ڕێكاری یاسایی گرتووەتەبەر.
bas news-
Top