لافاو له ده‌ڤه‌رى بارزان درووست ده‌بێت و ئاو ده‌چێته ماڵان و خواردنگه‌یه‌كه‌وه
عه‌مید عیماد كه‌نعان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند :" له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا شه‌پۆلێكى بارانبارین دهڤهرهكهمانى گرتووه‌ته‌وه و تائێستاش به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له ئه‌گه‌رى ڕوودانى هه‌ر كاره‌ساتێكى نه‌خوازراو تیمه‌كانمان كه‌وتوونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، له‌ده‌ڤه‌رى مێرگه‌سۆر و بارزانیش، له‌سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان چه‌ند رووداوێك تۆمار كراون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زیانى گیانییان نه‌بووه، ته‌نها زیانى مادییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
گوتیشى :" له‌و ڕووداوانه‌دا به‌هۆى درووستبوونى لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى ڕووباره‌كان، جێشتخانهى ڕێزان له سنوورى بارزان، به‌ر لافاو كه‌وتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنكه‌یه‌كى پاسه‌وانان له‌و شوێنه‌دا گیریان خواردبوو تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى توانیان هه‌موویان ڕزگار بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له كه‌ل و په‌لى ناو خواردنگه‌كه‌ش هێنرانه ده‌ره‌وه".
گووتیشى، هه‌روه‌ها تیمه‌كانمان توانیان له‌سنوورى شارۆچكه‌ى مێرگه‌سۆر، ئۆتۆمبێلێك له‌ناو ڕووبار ڕزگار بكه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌هاناوه‌چوونى خێزانێك كه ماڵه‌كه‌یان پڕ بوو له ئاو، تائێستاش بارانبارین و لافاو له هه‌ندێك شوێن به‌رده‌وامه".
bas news-
