گه‌رمیان : له یادى ئه‌نفالدا ڕێگه به ژنێكى خاوه‌ن ئه‌نفال نه‌درا (ده‌رده دڵ)ى خۆى ده‌ربكات
ئه‌مڕۆ هه‌ینى (14ى 4ى 2017)، له مه‌راسیمى 29هه‌مین ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال له مه‌زارى ئه‌نفالكراوان له گوندى دێبنهى شاره‌دێى ڕزگاری سه‌ر به شارى كه‌لار، ڕێگه به ژنێكى خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك قوربانى ئه‌نفالكراو نه‌درا بچێته سه‌ر سه‌كۆى مه‌راسیمه‌كه و قسه بكات.
فه‌هیمه كۆچه‌رى، كه ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاره‌كه‌ى له تاوانى جینۆسایدى ئه‌نفالدا بوون به قوربانىیی، پاش گه‌یشتنى به شوێنى مه‌راسیمه‌كه، ویستى بچێته سه‌ر سه‌كۆى مه‌راسیمه‌كه و قسه بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانى مه‌راسیمه‌وه ڕێگه‌ى پێنه‌درا و دواتر له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه ڕ‌ازى كرا به‌وه‌ى قسه نه‌كات.
فه‌هیمه كۆچه‌رى، پاش ئه‌وه‌ى ڕێگرى لێكرا بچێته سه‌ر سه‌كۆى مه‌راسیمه‌كه، بۆ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن، گوتى :" جاش و موسته‌شاره كورده‌كان هاوكارى ڕ‌ژێمى به‌عس بوون له ئه‌نفالكردنى كهسوكارهكانماندا، بۆچی جاش و موسته‌شاره‌كان ناده‌نه دادگا".
ناوبراو نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له‌وه‌ى ڕێگرییان لێكردووه و گوتى : " نه‌یانهێشت ده‌رده دڵى خۆى بڕێژێم"
ئه‌مڕۆ 14/4/2017 به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى 29 ساڵ به‌سه‌ر تاوانى جینۆسایدى ئه‌نفالدا، ژماره‌یه‌ك كاروچالاكى جۆراوجۆر له شارى كه‌لار و شاره‌دێى ڕزگارى ئه‌نجامدران.
bas news-
