حكوومه‌تی به‌ریتانیا له یادی ئه‌نفالدا هاوخه‌می له‌گه‌ڵ كورد ده‌رده‌بڕێت
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له ٢٩یه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال هاوخه‌می خۆی بۆ گه‌ڵی كورد دوپات ده‌كاته‌وه ئیدانه‌ی ئه‌م كاره دڕندانه‌ی ڕژێمی به‌عس ده‌كات.
به پێی ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، تۆبیاس ئیلوۆد، ده‌ڵێت ئه‌م جۆره كرده‌وه دڕندانه‌یه دژ گه‌لی كورد له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ بێ چاودێری ده‌مێنێته‌وه.
ئیلوۆد هه‌روه‌ها پشتیوانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی كورد و عێراق دووپات ده‌كاته‌وه و گه‌شبینه‌ش كه له داهاتوویه‌كی نزیك به‌سه‌ر كوسپ و ته‌گه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها كێشه‌ی داعش تێده‌په‌ڕن.
bas news-
