حكوومه‌ت قه‌ربووى پێشمه‌رگه برینداره‌كانى شه‌ڕى داعش ده‌كاته‌وه
لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى كرد ،كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنى پاره‌ى ئه‌و پێشمه‌رگه بریندارانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه.
دلێر مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" دواى به‌دواداچوون و هه‌وڵێكى زۆرمان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و خه‌رجكردنى پاره بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه له‌شه‌ڕى داعش برینداربوون و دواتر له ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتوه، خۆشبه‌ختانه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڕیارى دا، پاره‌ی خه‌رجكراویان بۆ خه‌رج بكات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه بڕى 6 ملیار دینار ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بدرێت به (150) پێشمه‌رگه‌ى بریندار، گوتیشی :" نووسراوه‌كه گه‌یشتوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى و له‌وێشه‌وه ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه، بڕیاریش دراوه هه‌ركات پاره‌ى پێویست هاته به‌رده‌ستیان ، پاره‌كه خه‌رج بكه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌و پێشمه‌رگه بریندارانه هه‌یه كه ئه‌وانیش له شه‌ڕى داعش بریندار بوون و له‌سه‌ر خه‌رجى خۆیان چاره‌سه‌ریام له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتووه، گوتیشی :" لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه و پشتگیرى نه‌خۆشخانه‌كان، هه‌ڵده‌ستێت به تۆماركردنى ناوى ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى خه‌رجیه‌كانیان بۆ بكرێته‌وه".
جێگرى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان، گوتیشی :" هاوكات وڵاتى فه‌ڕه‌نسا بڕیارى داوه كه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى و له نه‌خۆشخانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، چاره‌سه‌رى (22) پێشمه‌رگه‌ى بریندار بكات، بۆیه دواى ڕێكه‌وتنى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر كاره پێویستیه‌كان، پێشمه‌رگه‌كان ده‌نێردرێنه ئه‌و وڵاته".
bas news-
