سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسیان له پێشوه‌چوونه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد
له دیدارێكدا ئاماژه به هاوخه‌باتیی هه‌ردوولا دژی ڕژێمی به‌عس له ساڵانی ڕابردوودا كرا و، هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌ی كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش هه‌بووه. هاوكات ده‌ستخۆشی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی سوپای عێراق كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و عێراق خرایه به‌ر باس، پێشوه‌چوونه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره بوو.
payamner-
