"ئەنەکەسە دەرەنجامی پێشێلکارییەکانی پەکەکە بە ڕاپۆرتێک دەداتە نەتەوەیەکگرتووەکان"
(خالید عەلی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''بە ئامار و داتا پێشێلکارییەکانی پەکەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بڵاو کردووەتەوە. سەرجەم ئەو پێشێلکارییانە وەک ڕاپۆرتێک دەدرێتە نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و دواتریش دەدرێتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەت و نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارە ئەوانیش ڕاپۆرتی خۆیان لەوبارەوە بدەن بە ئێمە، چونکە پەکەکە داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە و ئێستاش جیا لە نکۆڵیکردن لە تاوانەکانی، بەردەوامە لە گرتن و ڕاوەدوونانی کادیرانی ئەنەکەسە و، لە ماوەی ڕابردوودا ٥٠ ئەندامی پلەبەرزی ئەنەکەسە و سەدان کادیرمان، کە لە ٣٠٠ کادیر تێپەڕیوە، لە زیندانەکانی پەیەدەدا ئەشکەنجە دراون. سەربازیی ناچاری هەبووە، ڕاوەدوونانی چالاکان و ڕۆژنامەنووسان هەبووە، بۆیە سەرجەم ئەو پێشێلکارییانە دەدەینە حزبەکانی باشووری کوردستانیش، تا ڕاستیی پێشێلکارییەکانی پەیەدەیان بۆ ئاشکرا ببێت.''
(خالید عەلی) ئەوەشی خستەڕوو: ''چەند جارێک نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا لەگەڵ ئەمەریکا و شاندە هاوبەشەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەتەوە و هەمیشە لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کە پەیەدە سوورە لەسەر پێشێلکارییەکان.''
kdp-
