فرهتێك و چوار منداڵى كوردانى ئیزدى رزگار كران
نووسینگه‌ى ڕفێنراوانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش كه له‌ژێر چاودێرى و پشتیوانى به‌رده‌وامى ( نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمه، له هه‌وله‌كانیان بۆ رزگاركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ داگیركردنی شنگال داعش ڕفاندبوونی به‌رده‌وامه، (حوسێن قایدى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، پاش هه‌وڵێكی زۆر و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى دهۆك و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و، خێرخوازان، توانیمان ئافره‌تێك و چوار منداڵى تری كوردانى ئێزدى له چنگ تیرۆریستانى داعشن رزگار بكه‌ین."
(قایدى) زانیاریی دا، به ڕزگاركردنی ئه‌م پێنج كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆوه، ژماره‌ى رزگاركراوان زیاتره له 2962 كه‌س و جه‌ختی كرده‌وه، ''پێشتریش به‌ڵێنمان به كه‌سوكارى ڕفێندراوان دابوو هه‌وڵه‌كانمان زیاتر بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی زۆرترین ڕفێندراو و، به‌رده‌وامیش ده‌بین؛ له رۆژاى داهاتوویش مزگێنى خۆشترمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى ساڵى ئێزدى ئه‌وانه‌ی تریش به خۆشییه‌وه له‌گه‌ڵمان به‌شدار بن.''
kdp-
