لە هەولێر 16 تاوانبار دەستگیر دەکرێن
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای ھه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌ت ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، چه‌ند تاوانبارێكیان ده‌ستگیر كردووه كه ده‌یان ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكیان دزیوه، گوتی: ” 3 تاوانبارمان ده‌ستگیر كردووه، یه‌كێكیان دانی به به دزینی 6 ئۆتۆمبێلدا ناوه، یه‌كێكی تریش به‌هەمان شێوه دانی ناوه به دزینی چه‌ند ئۆتۆمبێلێك“.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و 3 كه‌سه یه‌ك باند نه‌بوونه، به‌ڵكوو به شێوه‌ی جیاواز تاوانه‌كانیان كردووه.
روونی كرده‌وه، ئه‌و تاوانبارانه ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌نێوهه‌ولێر دزیوه، به‌ڵام بۆ فرۆشتنیان بردوویانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هەولێر و به بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م ئۆتۆمبێله‌كانیان فرۆشتووه، له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شدا ئۆتۆمبێڵی پیكاب و چه‌ند جۆره ئۆتۆمبێلێكی تریش هەیه.
به رپرسه‌كه ی پۆلیسی هەولێر جه ختی كرده‌وه، ئەو كەسانەی پێشووتر ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوه و سكاڵایان تۆمار كردبوو بانگیان ده‌كەن بۆ دووباره وه رگرتنەوەی زانیاری، گوتیشی: ”كێشه‌كه ئه‌وەیه ئەو دزانه ئۆتۆمبێله كانیان له دەره‌وهی هەولێر فرۆشتووه، بۆ نموونه له چەمچەماڵ فرۆشتوویانه ، زه‌حمەته ئەو ئۆتۆمبێلانه بكەوێته‌وه دەستمان، بەڵكوو دەبێت تاوانبار ته‌حەمولی دانه‌وەی پارەی ئۆتۆمبێلی ئەو كەسانه بكات“.
پێشووتر هه‌ندێك زانیاریی پشتڕاستنه‌كراوه هه‌بوو كه به‌شێك له‌و پیكابانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌دزرێن، ده‌برێنه سووریا، به‌ڵام عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: ”شتی له‌م جۆره نه‌بووه، هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان زۆر سه‌یر فرۆشراون، بۆ نموونه هه‌بووه ئۆتۆمبێلی به هه‌زار و 500 دۆلار فرۆشتووە، هه‌ندێكی تری به 4 هه‌زار دۆلار داوه“.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای ھه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، 16 تاوانباری جۆراوجۆریان له هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه و به‌م نزیكانه بۆ رای گشتی ئاشكرایان ده‌كه‌ن، گوتیشی: ”ئه‌و كه‌سانه 16 تاوانی جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه له كوشتن و دزین، به‌م نزیكانه ورده‌كاریی تاوانه‌كانیان و ناسنامه‌ی تاوانباران ئاشكرا ده‌كه‌ین“.
ئه‌و ره‌تی كرده‌وه له‌سه‌ر پاره دۆلارفرۆشێك و خاوه‌نی نووسینگه‌یه‌كی خانووبه‌ره له هه‌ولێر كوژرابێت، به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سانه به‌هۆی كێشه‌ی شه‌خسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراون، گوتیشی: ”بكوژان ده‌ستگیر كراون، ته‌نیا یه‌ك تاوانبار ده‌ستگیر نه‌كراوه“. له مانگى شوباتى ئه‌مساڵدا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى چه‌ند تاوانبارێكى راگه‌یاندبوو، له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردووش‌دا پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاریی ده‌ستگیركردنی 33 تاوانباری دیكه‌ى راگه‌یاند، كه چه‌ندین تاوانی جۆراوجۆریان ئه‌نجام دابوو.
باسنيوز
