لە سلێمانی و هەولێر لەدژی ھێرشکردنە سەر فەرھاد پیرباڵ گردبوونەوەی ناڕەزایی ڕێک خرا

 لە سلێمانی و هەولێر لەدژی ھێرشکردنە سەر فەرھاد پیرباڵ گردبوونەوەی ناڕەزایی ڕێک خرا
لە هەر دوو شاری سلێمانی و هەولێر ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئیدانەکردنی ئەو دەسترێژییەی کرایە سەر د. فەرھاد بیرباڵ، گردبوونەوەی ناڕەزایی ساز کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017 /4/13 ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلێمانی، دژی ھێرشکردنە سەر د.فەرھاد پیرباڵ، لەژێر دروشمی (نا بۆشکاندی شکۆی مرۆڤ بەڵێ بۆ ئازادyی رادەربڕین) گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و ھەروەھا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوا دەکەن، ھەرچی زووترە دەزگا ئەمنیyەکانی شاری ھەولێر بکەرانی ئەو کارە نامرۆڤانە ئەنجام بدەن.

ھەوەھا ئەو ڕێکخراوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی ئەو دەسترێژییەی کراوەتەوە سەر د.فەرھاد پیرباڵ، بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە، لە بەیاننامەکەدا، ئەوە ھاتووە، "ئەوەی دەرھەق بە د.فەرھاد پیرباڵ کرا، ھەموو ئەو دروشمانە سەبارەت بە دیموکراتیزەکردنی ھەرێم و ئازادیی ڕادەربڕین دەباتە ژێر پرسیار و مەترسییەکی گەورە، کە ئایا مرۆڤ لەم ھەرێمەدا ھێندە بێ شکۆیە تا بەو دەردە ببرێت".

ئاماژە بەوەش کراوە، بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵێک ڕێکخراو و چالاکوان و کەسایەتیی سەرباری ئیدانەکردنی ئەو کارە قێزەون و نامرۆڤانەیە، دەسەڵاتی ئەمنیی ھەولێر بە بەرپرسیار دەزانین. داوەش دەکەین دەسەڵاتی دەدواری و سەرجەم ناوەندە یاساییەکان و دەستەی مافی مرۆڤ لەو بارەیەوە ھەڵوێستیان ھەبێت."

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە پارکی شانەدەر کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆ و ڕێکخراو و دامەزراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سازدانی گربوونەوەی ناڕەزایی، ئەو هێرشکردنەیان بۆ سەر فەرهاد پیرباڵ ئیدانە کرد و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارە یاساییەکان کرد بەدواداچوون بۆ ئەم پرس بکرێت.







باسنیوز
Top