قایمقامی سلێمانی: شوێنی تایبەت بۆ عارەبانەچییەکان تەرخان دەکەین

 قایمقامی سلێمانی: شوێنی تایبەت بۆ عارەبانەچییەکان تەرخان دەکەین
قایمقامی سلێمانی لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایدەگەیەنێت، ئێستا سەرقاڵی دروستكردنی چەند بازاڕێكی میللین بۆ ئەو كاسبكارانەی بەهۆی هەڵمەتی ڕێكخستنەوەی شارەوە بێكار بوون و بە چەند مەرجێك شوێن بەو كاسبكارانە دەدرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017 /4/ 13 ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی و یووسف یاسین، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ساز دا، ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی، لەبارەی ڕێگریکردن لە کارکردنی دەستگێڕ و عارەبانەچییەکان رایگەیاند: "هەڵمەتی رێكخستنەوەی شار بەردەوام دەبێت و ئێمە نانی كەس نابڕن، بەڵكوو یاسا جێبەجێ دەكەین".

گوتیشی "بۆ ئەو كاسبكارانەی لەو هەڵمەتەدا زەرەرمەند دەبن، نووسراومان بۆ وەزارەتی شارەوانی كردووە بۆ دابینكردنی شوێن بۆ چەند بازاڕێكی میللی لە شوێنە جیاوازەكاندا و بە كرێیەكی رەمزی پێیان دەدەین، بەڵام دەبێت ئەو كاسبكارانەی لێی سوودمەند دەبن كە هیچ مووچەیەكیان نییە و دانیشتووی شاری سلێمانین و كڕین و فرۆشتنیش بە شوێنەكەوە ناكرێت".

قایمقامی سلێمانی، ئاماژەی بەوە کرد: "ھەوڵمان داوە چەند بازاڕێکی میللی بۆ ئەو کاسبکارانە درووست بکەین، بێگومان شوێنی تایبەت دەدرێت بە کاسبکارەکان لە ھەمانکاتدا لە بەرانبەر ئەو شوێنانەی دەدرێت بە دەستگێڕ و عارەبانەچییەکان بڕە پارەیەکی دیاری کراویان لێ وەردەگیرێت".














باسنیوز
Top