ھەولێر.. لە دوو کاتژمێر 18 ئۆتۆمبێلی تابلۆ ساختە دەستیان بەسەردا گیرا

 ھەولێر.. لە دوو کاتژمێر 18 ئۆتۆمبێلی تابلۆ ساختە دەستیان بەسەردا گیرا
ئەمڕۆ شەممە، لە شاری ھەولێر، لە ھەڵمەتێکدا پۆلیسی ھاتوچۆ دەستی بەسەر 18 ئۆتۆمبێلی تابلۆی ساختە (ژمارە کاتی و ئەلدیفاع) گرت.

فازیل حاجی، گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەمڕۆ شەممە 13/4/2017 ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەولێر، ھەلمەتیکی گەوەرەی ھاتوچۆ بەڕێوەچوو، لە چەندین شوێن و لە ھەمان کاتدا خاڵی پشکنین دانرا".

گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: "لەماوەی دوو کاتژمێردا تونرا دەست بەسەر 18 تابلۆی ساختەی ئۆتۆمبێل بگیرێت و سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان ڕەوانەی گەراجی دەست بەسەر داگرتن کران، بۆئەوەی رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکانیان بکرێت".

ئاشکراشی: "ئەم ھەڵمەتە لە چەند رۆژی داھاتووشدا بەبی ئەوەی کات و شوینی مەفرەزەکان دیاری بکرێت بەردەوامی دەبێت".













باسنیوز
Top