ناوەندە دادوەرییەکانی ئێران لە ئیلام سووکایەتی بە سێ گەنجی کورد دەکەن

 ناوەندە دادوەرییەکانی ئێران لە ئیلام سووکایەتی بە سێ گەنجی کورد دەکەن
سێ گەنجی کوردی خەڵکی شاری (دێهلوڕان)ی سەر بە پارێزگای ئیسلام بە بڕیاری دادگای ئەو شارە، مەسینەیان لە مل کراوە و هاوکات نووسراوێکیان بە بەر سینگیاندا هوڵواسیوە و بەناو شاردا گەڕاندوویانن و سووکایەتییان پێ کردوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، دوێنێ چوارشەممە 2017 /4/ 13/12 سێ گەنجی کوردی خەڵکی ساری دێهلوڕان لە پارێزگای ئیلام بە بیانووی (لات و شەڕئەنگێز) بە بڕیاری دادگای ئەو شارە مەسینەیان لە مل کراوە و سەریان تاوشیون وێڕای گەڕاندن بەناو شاردا سووکایەتیشیان پێ کراوە.

ئەو کارە بە بڕیاری دادگا و لەلایەن پۆلیسەوە جێبەجێ کراوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتگەلی وەک "شەڕەنگێزی، خەڵک ڕفاندن، چەقۆکێشی) ئەو حوکمەیان بەسەدا سەپێنراوە.

دادوەری دادگای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەستی ئەوەی کە بە (تەمبێ و پەندوەرگرتن"ی کەسانی لادەر لە یاسا و تاوانبار دەیناسێنێ، سزای پڕ لە سووکایەتیی (مەسینە لەملکردن) و گەڕان بەناو شار و شوێنە گشتییەکان، یان سوارکردنی کەری بەسەردا سەپاندوون".

بەپێی مادەی 618ی یاسای سزادانی ئیران، ئەو کەسانەی کە هێرش دەکەنە سەر خەڵک، یان هەڵسوکەوتی نابەجێ ئەنجام دەدەن و سەقامگیریی خەڵک و کۆمەڵگە دەشێوێنن، دەبێ تازیانەیان لێ بدرێت و بەند بکرێن، بۆیە لە هیچ دەقێکێ سزاداندا سووکایەتیکردن بە تۆمەتبار بە شێوەی مەسینە لە ملکردن و گەڕانی بەناو شاردا نەهاتووە.













باسنيوز
Top