دوو تیرۆریستی داعش لە ناو کەرکووک و دەوروبەری دەستگیر کران
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک ئاشکرای کرد: "بە پشت بەستن بە زانیارییەکان 2 تیرۆریستی داعشمان دەستگیر کرد، یەکێک لە تیرۆرستەکان لە سنووری قەزای داقووق دەستگیر کرا، ئەوی دیکەیاشیان بە ھاوکاریی پۆلیسی تەواری لەناو شاری کەرکووک دەستگیر کران، یەکێکیان ویستبووی لە سنووری مەخموورەوە بێتە ناو کەرکووک و ئەوی دیکەشیان لەگەڵ ئاوارەکان ھاتبوو ناو کەرکووکەوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو 2 تیرۆریستەی دەستگیر کراون، بەشدارییان لە ھەموو شەڕەکانی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین و دەوروبەری لە دژی پێشمەرگەکانی کوردستان کردووە، لەکاتی سەربڕینی پێشمەرگەکان لە حەویجە بەشدار بوون، لە چوارچێوەی لێکۆلیینەوەکاندا ھەردووکیان دانیان بە تاوانەکانیاندا نا“.
یەکێک لە تیرۆرستە دەستگیرکراوەکان بەناوی (سەدام مستەفا عەلی) بە کەناڵی (کوردستان 24)ی ڕاگەیاندووە: ”دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر داگیرکردنی حەویجەدا، بەیعەتم بە داعش دا، ھەروەھا لە شەڕەکانی فەتحە و مەکتەب خالیددا بەشدار بووم، لەکاتی شەھیدکردنی چەند پێشمەرگەیەک لە حەویجە لەوێ بووم کە یەک یەک پێشمەرگەکانیان شەھید کرد“.
باسنيوز
