راگەیێندراوێک لەئاسایشی هەولێر سەبارەت بەرووداوی هێرشکردنەسەر د.فەرهاد پیربال

راگەیێندراوێک لەئاسایشی هەولێر سەبارەت بەرووداوی هێرشکردنەسەر د.فەرهاد پیربال
ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر د.فەرهاد پیرباڵ بڵاوکردەوە و هەردوو ئەنجامدەری هێرشەکە بەناوەکانی(ص.م.ح) و (ش. ر .ح) دەستگیرکراون .

سەبارەت بەرووداوی هێرشکردنەسەر (د.فەرهاد پیربال) وێڕای ئەوە کە ئەم کارە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین، رایدەگەیێنین کە هەردوو ئەنجامدەری هێرشەکە بەناوەکانی(ص.م.ح) و (ش. ر .ح) دەستگیرکراون و هەموولایەکیش دڵنیا دەکەینەوە كە تەواوی رێکارە یاساییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە و سزادانی تاوانباران لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکان گیراوەتە بەر.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی/ هەولێر
١٣-٤-٢٠١٧
Top