بەم نزیکانە کۆمیتەی ڕیفراندۆم و شاندێک بۆ بەغدا دروست دەکرێن
د.عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کرد: "ئەو کۆمیتەیەی بڕیارە بۆ ڕیفراندۆم دروست بکرێ، حەوت ئەندام دەبن کە ئەگەری بەھێز ئەوەیە پێنج حزبەکە و تورکمانێک و ئاشوورییەک تێیدا ئەندام بن، کاتێکیش ھاتنە بەغدا، لەوێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی و سەرۆک کۆماری عێراق و ھێزە سیاسییەکان کۆدەبنەوە“.
ئەوەشی خستە ڕوو، دوای سەردانی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ لای لایەنەکان، بڕیارە ئەو شاندە دروست بکرێت و لەماوەیەکی کەمدا دەست بکات بەکارەکانی خۆی بکات.
bas news-
