کورد داوای ڕوونکردنەوە لە عەبادی دەکات
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی شاری کەرکووک بۆ (باسنیوز) رایگەیاند "تا ئێستە هۆکارەکەی نازانرێ كە بۆچی پرۆسەی ئازادکردنەوەی حەویجە دواکەوتووە، چونكە دواکەوتنی ئەو پرۆسەیە کاریگەری لەسەر ئاسایشی کەرکووک هەیە، بەشێکی زۆری ئەو تیرۆریست و شانە نوستووانەی داعش كە لە کەرکووک دەگیرێن، پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ داعشی حەویجە هەیە، بۆیە هەر کاتێک فەرمان بکرێ حەویجە ئازاد دەکرێتەوە، بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ حکوومەتی عێراق و پلانەکانی".
لای خۆیەوە محەمەد کەمال سەرۆکی لیستی برایەتی لە کەرکووک بۆ (باسنیوز) گوتی "سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هەر جۆرێک بێت ماوەی سێ ساڵە پرسی ئازادکردنەوەی حەویجەی راگرتووە، دەبوایە ئەوان ڕزگاریان بکردایە، ئەوە کاری ئێمە نییە، بۆیە گرنگە داوای ڕوونکردنەوە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکرێ كە بۆچی حەویجە ئازاد ناکرێتەوە؟".
گوتیشی "ناکرێ شارێکی وەک کەرکووک ئەوەندە نزیک بێت لە سنووری جوگرافیی داعش و بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ حەویجە بکرێت، چونکە حەویجە تا ئێستە مەترسییەكانی بەردەوامە لەسەر کەرکووک".
bas news-
