نێچیرڤان بارزانی و ئیبراھیم جەعفەری ڕەوشی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

نێچیرڤان بارزانی و ئیبراھیم جەعفەری ڕەوشی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن


نیوەڕۆی ئەمڕۆ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د. ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عیراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد.



لە دیدارێکدا بەڕێز جەعفەری خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی عیراقە و بە پێویستی زانی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوولا بەردەوام بێت بەتایبەتی کە بەھۆیەوە تیرۆرستان ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە بوونەتەوە.



لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی کرد و دووپاتی کردەوە سیاسەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە لەگەڵ سوپای فیدرال لە ھەوڵی ئەوەدابێت عیراق و ناوچەکە لە مەترسیی تیرۆر ڕزگار بکەن و تیرۆرستانی داعش لە ناوچەکە بنەبڕ بکەن. جەختی لەوەش کردەوە کە ھەرێمی کوردستان باوەڕی بەوە ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان، لەگەڵ بەغدا ھەمیشە لە گفتوگۆ و دیالۆگدا بێت.



تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

payamner-
Top