ئه‌ردۆغان: داوام لە ئەسەد کرد ناسنامە بە کوردەکان بدات
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانەی بەشدارییکردنی لە ''کۆبوونەوەی مەزن لەگەڵ لاوان‌دا'' کە لە زانکۆی زانستە تەندروستییەکان بەڕێوەچوو، لەلایەن هەریەک لە کەناڵەکانی "a HABER" و "ATV"یەوە گوازرایەوە، وەڵامی پرسیارەکانی خوێندکارانی زانکۆی سەبارەت بە گۆڕانکاریی دەستوور و سیستمی حکوومەتی سەرکۆماریی دایەوە.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د دا دۆست بوون و ئه‌وكاته بابه‌تی له‌و جۆره له‌ئارادا نه‌بووه.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه پێشتر به‌خێزانی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و گوتی، "له‌وكاته‌دا ناسنامه‌ی به هاووڵاتییه كورده‌كانی نه‌ده‌دا. من پێم گوت بۆچی ناسنامه‌یان پێناده‌یت؟ ناسنامه و پاسپۆرتیان بده‌رێ. گوتی با كه‌مێك كاری له‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌و ئه‌سه‌ده‌ی كه ناسنامه‌ی نه‌ده‌دا به كورد، ئێستا هه‌موو یارمه‌تییه‌كی مادی و چه‌كیان پێده‌دات، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و نییه پشتگیری‌یان ده‌كات. لێره‌دا كاتێك ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د پچڕاند، له توركیاوه كڵچدارئۆغڵو و تیمه‌كه‌ی و هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د به‌ست".
گوتیشی: ''ئێمە گوتمان بەدڵنیاییەوە ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا، لەگەڵ پوتین و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێکەوەییەک بێتە ئاراوە و ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رەققە ئەنجام بدرێت، ئەوا ئێمە بەشداری تێدا دەکەین بەڵام مەرجێکمان هەیە. چییە ئەو مەرجە؟ ئەوەیە کە پەیەدە و یەپەگە نابێت لەنێو ئەو ئۆپەراسیۆنەدا بن. بۆچی؟ چونەکە ئەوانە رێکخراوی تیرۆریستیین''.
payamner-
