د. ئەکرەم ئۆنەن: دوو جەمسەرەکەی دنیا و ئەورووپایش دژ بە سەربەخۆییی کوردستان ناوەستنەوە
(د. ئەکرەم ئۆنەن) هەروەها گوتی "لە شرۆڤەی سیاسەت و دیپلۆماسیدا وایە، بێدەنگیی وڵاتانی بڕیاربەدەست بەرانبەر هەر پرسێک، بەو واتایەیە دژی ناوەستنەوە و لەگەڵینی."
ئەو کە بڕوانامەی دکتۆراکەی لە بواری مێدیا لە رووسیا بەدەست هێناوە، پێشتر مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆی (ئارتۆکلۆ) لە تورکیا، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەرۆکی رووسیایش لە کۆنگرەیەکی رۆژناوامەوانیدا بە ئاشکرا گوتی ئێمە دەست ناخەینە نێو کاروباری کوردستان و عێراقەوە و، پرسی سەربەخۆییی کوردستان پرسێکە پێوەندی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە هەیە.''
(د. ئەکرەم ئۆنەن) پێی وایە ئێستا هەموو وەڵاتانی زلهێز پاڵپشتیی خۆیان پێشان داوە و گوتی، "لە وا دۆخێکی هەستیار و چارەنووسسازدا لەسەر کوردستان پێویستە سیاسەتێکی پراگماتیکی تێپەڕ بکەن، دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی کوردستان لە نێو ماڵی خۆی باشتر رێک بخاتەوە.''
ئاماژە بە ڕۆڵی کاریگەریی (سەرۆک بارزانی) لە بەئامانجگەیاندن و راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، ئەم شرۆڤەکارە جەخت دەکاتەوە: ''(سەرۆک مەسعوود بارزانی) لەس تەواوی جیهان کاریگەری هەیە، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان هاوکاری بن بۆ ئەوەی سەربەخۆیی رابگەیێنێت؛ هەڵبەت دیارە کە هەندێک لایەنی کوردستانی لە دژی ئەم کارە پیرۆزە وەستاونەتەوە.''
لە بارەی دۆخ و پرسی شنگالیشەوە (د. ئەکرەم ئۆنەن) گوتی: ''ئەوەی لە شنگال ئەم دواییانەدا رووی دا، ئەجێندای دەرەکی بوو و پەکەکە جێبەجێی دەکات، چونکە بووەتە داردەستی وڵاتان، راستییەکە ڕوونە کە ئێران دەیەوێ پەکەکە بە کار بهێنێت بۆ ئەوەی بەر بە هەنگاوەکانی سەربەخۆییی کوردستان بگرێت. پەکەکە خۆی رایگەیاندووە کە دژی سەربەخۆییی کوردستانە و دەشڵێت شنگال بەشێکە لە عێراق نەک کوردستان، بۆیەشە نایەوێت بگەڕێتەوە سەر هەرێم، ئەوەتا پرۆپاگندە دەکات و دەیەوێت کورد بە دەستی کورد بکوژرێت!.''
kdp-
