ئێران هۆشداریی دەداتە ئەمەریکا لە هێرشکردنە سەر سووریا
سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران و یەک لەوان (جام جم)، لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئێرانەوە بڵاویان کردەوە، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (سێرگەی شۆیگۆ) وەزیری بەرگریی ڕووسیا، (حوسێن دێهقان) وەزیری بەرگریی ئێران، بەرپرسانی واشنتۆنی ئاگادار کردووەتەوە کە دووبارەکردنەوەی هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر سووریا بێ وەڵام نامێنێتەوە و بەرەی بەرگری لە سووریا بە توندی لە دژی دەوەستنەوە.
لەو پەیوەندییەدا، هەردوولا لەسەر دوابارودۆخی سووریا و ناوچەکە و هەروەها بەرەوپێشبردنی ئاستی هاوکارییەکانیان لە سووریا، بیروڕایان ئاڵۆگۆڕ کردووە و لایەنی ئێرانی هۆشداریی ئەوەی داوە کە ئەمەریکا بە هێرشی دووبارە بۆ سەر سووریا باجێکی قورس دەدات و هێرشەکەی بێ وەڵام نامێنێتەوە.
kdp-
