نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌یان تاوتوو کرد
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٢-٤-٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی فیدراڵ و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارەکەدا (جه‌عفه‌ری) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرینگی عیراقه و به پێویستی زانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌تی كه به‌هۆیه‌وه تیرۆریستان ڕووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای فیدرال له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێت عیراق و ناوچه‌كه له مه‌ترسیی تیرۆر ڕزگار بكه‌ن و تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه بنه‌بڕ بكه‌ن. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌میشه له گفتوگۆ و دیالۆگدا بێت.
تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتی و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp-
