مەسروور بارزانی: له‌مساڵدا هه‌رێمی کوردستان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (فرانك بێكه‌ر) باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و (كاروان جه‌مال) نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و قۆناغی دوای داعش له عێراق تاتوو كرا.
له دیداره‌كه‌دا دووپات له بایه‌خی به‌رده‌وامی كاری هاوبه‌ش بۆ چاره‌كردنی كێشه سیاسییه‌كانی به‌ر له شه‌ڕی داعش كرایه‌وه. له‌وباره‌وه (مه‌سروور بارزانی) ئاماژه‌ی به نه‌بوونی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كان دا و رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی عێراق نه‌بوونی متمانه‌یه، به‌ڵام تێكشكاندنی داعش ده‌رفه‌تێكی له‌بار ده‌ڕه‌خسێنی بۆ ده‌ستكردن به چاره‌كردنی واقیعیانه و درێژخایه‌نی سه‌رجه‌م كێشه كۆن و نوێكانی عێراق.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له مافه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌مساڵدا هه‌رێمی كوردستان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات، چونكه كاتی هاتووه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان گوێ له داوای خه‌ڵكی خۆیان بگرن.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به بڕیاری حكوومه‌تی به‌ریتانیا دا، كه له پێشكه‌شكردنی پشتیوانی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌كردنی كێشه‌كان و چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان به گرینگ ده‌زانێ و رایگه‌یاند، ده‌كرێ هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی گه‌شاوی دیموكراسی بێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا دووپات له به‌هێزكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له شه‌ڕی جیهانی تیرۆریزم كرایه‌وه.
kdp-
