پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکەی شاری ئامەد ڕاگەیاند

 پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکەی شاری ئامەد ڕاگەیاند
هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکەی ئامەد ڕاگەیاند.

دوێنێ سێشەممە 11/4/2017، تەقینەوەیەک لە شاری ئامەد بنکەیەکی ناوەندی دژە تیرۆری کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 کەس کوژران. ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵپەڕی فەرمیی هەپەگەدا، پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لەو تەقینەوەیە ڕاگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد: “2 هەزار و 540 کیلۆ ماددەی تەقینەوەمان داناوە و ئامادەکارییەکی زۆرمان بۆ ئەو تەقینەوەیە کردووە”.

رۆژی چوارشەممە 12.4.2017، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، کە تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممە لە ئامەد، ”تیرۆریستی بوو“.

دوای تەقینەوەکە، کە بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا سێ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست دا و یەکی دیکەش بریندار بوو، بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، کە ئەگەر هەیە تەقینەوەکە تیرۆریستی نەبێت.

سولەیمان سۆیلو هەروەها رایگەیاندووە، کە پەکەکە تونێلێکی لە دەرەوەی شاری ئامەد بۆ ناو شارەکە دروست کردووە و لەوێوەش چەک و تەقەمنی بردووەتە ناو شاری ئامەد.






باسنيوز
Top