دوو لیژنە لە نوێنەرانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێكدێت
دوای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ سێشەممه‌ی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەردوولا راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو كرده‌وه و رایانگەیاند بڕیاری پێكهێنانی دوو لیژنەی باڵایان داوە بە ئەندامیەتی سەرجەم نوێنەرانی پێكهاتە سیاسی و نەتەوەییەكانی كوردستان.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە لە تەوەری یەكەمی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، پوخته‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق خسته‌ڕوو.
له ئه‌كامدا بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی باڵا به ڕاوێژكردن له هه‌موو لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان پێك بهێنرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به داخوازی و كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و ریفراندۆم.
له ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونەوەكەشدا، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه تایبه‌ت به بابه‌تی ریفراندۆم راسپێردرابوو بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌ردانی حزب و لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه و راو بۆچوونی لایه‌نه‌كانیان گه‌یانده كۆبوونه‌وه، دوای شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی كه له‌و سه‌ردان و دیدارانه‌دا گه‌ڵاڵه بووبوون، كۆبوونه‌وه بڕیاری دا هه‌نگاوی پێویست بنێ بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و زه‌مینه‌سازی پێویست بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هەروەها له ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردرابوو بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆنسوڵ و نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تان له كوردستان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌و هه‌وڵانه‌ی له ئارادایه بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم، خرایه به‌ر باس و گفتوگۆی له باره‌وه كرا و به باش هه‌ڵسه‌نگێندرا كه به‌سوپاسه‌وه هه‌موویان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه بووبوون.
بە گوێرەی راگەیەندراوە هاوبەشەكە، له ته‌وه‌ری چواره‌می كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆی كێشه و گرفته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا و ته‌ئكید كرایه‌وه له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان و به هاوبه‌شی خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو وزه و تواناكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره و پاڵپشتی رێكاره یاسایی و هه‌نگاوه‌كانی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان.
له ته‌وه‌ری كۆتاییشدا، كۆبوونه‌وه داوایه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌كان و هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیاكاران و ته‌واوی گه‌لی كوردستان كرد، كه له‌م پرۆسه گرنگ و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌دا هاوكار و پاڵپشت بن.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌یه‌دا ئەندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئەو نه‌خشه‌ڕێگایەی ئاماده‌یان كردبوو، پێشكه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییان كرد، له كۆتایشدا بڕیار درا كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام بن.
BAS NEWS-
