سلێمانى.. بازاڕى تایبه‌ت بۆ ده‌ستگیڕ و عه‌ره‌بانه‌چییه‌كان درووست ده‌كرێت
قایمقامیه‌تى سلێمانى، چه‌ند بازاڕێكى مییللى بۆ ده‌ستگێڕ و عه‌ره‌بانه‌چیه‌كانى شارى سلێمانى درووست ده‌كات، به‌پێی زانیارییه‌كانیش، به چه‌ند مه‌رجێكى دیاریكراو مێزى تایبه‌ت بۆ هه‌ر ده‌ستگێر و عه‌ره‌بانه‌چییه‌ك، دیارى ده‌كرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی قایمقامییه‌تى سلێمانییه‌وه ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌ووتوه، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى، چه‌ند بازاڕێكى میللى بۆ ده‌ستگێر و عه‌ره‌بانه‌چییه‌كانى ئه‌و شاره درووست ده‌كرێت، له ئێستادا شوێنێكى فراوان بۆ درووستكردنى ئه‌و بازاڕانه دابینكراوه و بۆ ئاینده ده‌كرێته بازاڕی میللی.
(باس‌نیوز) زانیویه‌تى، كه به‌پێى چه‌ند مه‌رجێكى دیاریكراو مێزى تایبه‌ت به ده‌ستگێڕ و عه‌ره‌بانه‌چییه‌كان ده‌درێـ، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ى كارى ده‌ستگێڕى ده‌كات ده‌بێت فه‌رمانبه‌رى حكوومه‌ت نه‌بێت، هه‌روه‌ها مووچه‌خۆى هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى و نافه‌رمى نه‌بێت.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به پاساوى ڕێكخسته‌وه‌ى بازاڕ و ڕێگرى له زیاده‌ڕۆیى، ڕێگرى له‌كاركردنى ده‌ستگێڕ و عه‌ره‌بانه‌چییه‌كانى ناو شارى سلێمانى ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌كى زۆرى ئه‌و كاسبكارانه‌ى لێكه‌ووته‌وه.
پێشتر سه‌ردار قادر، پارێزگارى سلێمانى به‌وه‌كاله‌ت بۆ (باس‌نیوز) گوتى :" ڕێگرى له‌كاركردنى ده‌ستگێڕ و عه‌ره‌بانه‌چییه‌كان ته‌نها بۆ جوانكردنى سیماى شار و ڕێكخستنه‌وه‌ى بازاڕه، به‌ڵام ئێمه ناهێڵین مافى هیچ كه‌سێك بخورێت و شوێنى تایبه‌ت بۆ ئه‌و كاسبكارانه دابین ده‌كه‌ین".
BAS NEWS-
