" تاوانی ئەنفال دەکەینە هەوێنی یەکڕیزی و سەربەخۆیی کوردستان "

بەدروشمی" تاوانی ئەنفال دەکەینە هەوێنی یەکڕیزی و سەربەخۆیی کوردستان " سبەی چالاکیەکانی بیست و نۆهەمین تاوانی ئەنفال لەگەرمیان دەستپێدەکات ، گوتەبێژی چالاکیەکانیش دەڵێت، ته‌نها 20 ملیۆن دینار بۆ چالاکییەکان دابینکراوە.



بێستون ژاڵەیی، گوتەبێژی یادی بیست ونۆهەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند :" سبەی چوارشەممە 12ی نیسان چالاکییەکانی ساڵیادی تاوانی ئەنفال لە گەرمیان دەستپێدەکات و تاوەکو 18ی نیسان بەردەوام دەبێت".



گوتیشی :" یەکەم چالاکی، کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری دەبێت لەزانکۆی گەرمیان و دواتر چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەماوەی ئەو هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت، به‌ڵام یادە سەرەکیەکە لە مەزاری ئەنفالکراوان لە گوندی دێبنەی سەر بە شاره‌دێی ڕزگاری، دەبێت".



گوتەبێژه‌كه‌، ئەوەشی خستەڕوو، كه‌ بۆ ساڵیادی تاوانی ئەنفالی ئەمساڵ، زیاتر له‌ 20 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه‌.
BAS NEWS-
Top