كۆمسیۆن: بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، تەنیا دوو مانگمان پێویستە

 	 كۆمسیۆن: بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، تەنیا دوو مانگمان پێویستە
ئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئەگەر بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم راسپێردرێین، تەنیا پارەیەكی كەم و دوو مانگمان پێویستە بۆ ئەوەی خۆمان ئامادە بكەین و ریفراندۆم ئەنجام بدەین".

(د. جووتیار عادل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئێمە وەكو كۆمسیۆن ١٠٠% ئامادەین و دەتوانین لە ماوەیەكی كەمدا ریفراندۆم ئەنجام بدەین، ئەگەر بە فەرمی بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە ڕاسپێردرێین".
(عادل) گوتیشی، "ئەنجامدانی ریفراندۆم رێكاری زۆری ناوێت و كارێكی ئاسانە، ئەگەر ئێمە راسپێردرێین بۆ خۆئامادەكردن، تەنیا دوو مانگ پێویستمان بە كات هەیە و ئامادە دەبین، جگە لەوەیش پارەیەكی زۆری ناوێت، بەڵام تاوەكو ئێستا رانەسپێردراوین".
بڕیارە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستاندا ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا كاتەكەی دیاری نەكراوە.
KDP-
Top