"لە كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، باسی لادانی پارێزگاری كەركووك نەكراوە"
(د. ئەردەلان نوورەدین)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە كە چەند تەوەرێك لە خۆی دەگرێت، لەوانە دەنگدان بۆ لادانی سەرۆكی دەستەی پەیوەندییەكان و دەنگدان لەبارەی پەرلەمانتارانەوە كە تا چەند باوەڕیان بە وەڵامەكانی وەزیری تەندروستی ھەیە".
(نوورەدین) گوتیشی، "لە كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، باس لە لادانی پارێزگاری كەركووك نەكراوە، بەڵام گەر لەناو كۆبوونەوەدا كارێكی لەو شێوەیە بكرێت، ئێمە ھەڵوێستی خۆمان دەبێت".
سەبارەت بە بڕیاری پەرلەمان لەبارەی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی، پەرلەمان بڕیارەكەی سڕ كردووە، بۆ ئەوەی نەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.
KDP-
