لە ئامەد تەقینەوە ڕووی دا
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە. ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و تیمەکانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیی باری لەناکاو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. بەپێی زانیارییە بەراییەکان چوار کەس بریندار بوون.
بەهۆی بەهێزیی تەقینەوەکەوە بەشێکی بیناکە داڕووخاوە و زیانی بە بینا و ئۆتۆمبێلەکانی ئەو دەورووبەرە گەیاندووە.
تیمەکانی باری لەناکاو بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان لە بەشی داڕووخاوی بیناکە.
لە لایەکی دیکەوە پۆلیس بانگەوازی کردووە کە بەمەبەستی پێشگرتن لە مەترسی دزەکردنی غاز لەناو بیناکان هۆشداری داوەتە هاووڵاتییان بتڵی غاز لە چێشتخانەکانیان بەکارنەهێنن و جگەرە دانەگیرسێنن.
kdp-
