ئەمەریکا کار بۆ دوورخستنەوەی ڕووسیا لە پاڵپشتیکردنی ئەسەد دەکات
(نیکی هالی)، باڵیۆزی ئەمەریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکەی له دیداری له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌که‌یدا داوای ڕاگرتنی پاڵپشتیی ڕووسیا بۆ ڕژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د) ده‌کات.
بەپێی هەواڵێکی واشنتۆن پۆست، نیکی هالی ڕایگه‌یاند، سبەی ١٢ی نیسان ڕێکس تیله‌رسۆن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا کۆده‌بێته‌وه و داوای لێ ده‌کات، پاڵپشتیی مۆسکۆ بۆ ڕژێمی (به‌شار ئەسه‌د) ڕابگیرێت. هالی گوتی: ''ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانمان له‌و ناوچه‌یەدا بریتین لە کۆتاییهێنان به گرووپی تیرۆریستیی داعش و به‌رگرتن له مه‌ترسی و پاوانخوازیی ئێران و دوورخستنه‌وه‌ی ڕژێمی (به‌شار ئەسەد) له حوکمڕانی.''
جێی باسه، له وه‌ڵامی هێرشێکی کیمیاییی فڕۆکه‌کانی (ڕژێمی ئه‌سه‌د) بۆ سه‌ر خانشه‌یخون له نیزیک حه‌ڵه‌ب، کە بووه هۆی کوژرانی نیزیکه‌ی ١٠٠ که‌س و یازدەیان منداڵ بوون، به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئەمەریکا، به ٥٩ مووشه‌کی تۆماهۆک ئه‌و بنکه سه‌ربازییه موشه‌کباران کرا، که هێرشه کیمیایییه‌که‌ی لێوه کرابوو.
kdp-
