كه‌مپینى (به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم) له شارى دهۆك بەڕێوه‌چوو
(كاوار حه‌مید)، سه‌په‌رشتیارى كه‌مپینه‌كه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بهرێوبهرایهتیى گشتیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌ریى دهۆك، كه فیستیڤاڵێکی كه‌لتوورییان به‌ناوى (كه‌لتوور ناسنامه‌ى گه‌ڵانه) بەڕێوەچوو، ئێمه‌ش له‌نێو ئه‌و فیستیڤاڵەدا كه‌مپینێكمان بەڕێوه‌برد، به‌ناوى كه‌مپینى (به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم).''
(كاوار حه‌مید) گوتی: ''سه‌ركردایه‌تیى كوردستان بڕیاریان داوه، ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ئامانجمان له‌و كه‌مپینه بۆ ئه‌وه بوو، ئێمه‌ش وه‌كو هاووڵاتییانى شارى دهۆك ئاماده‌یى خۆمان پێشان بده‌ین.
(كاوار حه‌مید) ئاماژه‌یشی دا: ''پرسى ڕیفراندۆم له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رچووه كه به‌ته‌نیا به‌رپرسان و حزب و ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تییه‌كان باسى بكه‌ن، به‌ڵكو ئێستا هاووڵاتییانیش به جۆش و خرۆشێكى گه‌رمه‌وه ئامادەن پێشوازی لەو ڕۆژە بکەن و ئامانجیش لە کەمپینەکەی ئێمە ئاماژەیەکی پێشوەختەیە کە خەڵکی کوردستان بە بەڵی پێشوازی لە ریفراندۆم دەکات.'
kdp-
