راگەیێندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، به ئاماده‌بوونی (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی)، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامدرا بۆ بڕیاردان و به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرابوو و لیژنه‌یان بۆ پێكهێنرابوو.
- له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، پوخته‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێڕاق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكوه‌زیران و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێڕاق، خسته‌ڕوو. لهئهكامدا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌ڕاوێژكردن له هه‌موو لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان پێكبهێنرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه عێڕاقییه‌كان سه‌باره‌ت به داخوازی و كێشه‌كانی نێوانمان، به‌تایبه‌تی له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاوده‌نێ به‌ره‌و ریفراندۆم.
- له ته‌وه‌ری دووه‌مدا، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه تایبه‌ت به بابه‌تی ریفراندۆم راسپێردرابوو بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌ردانی حزب و لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه و راو بۆچوونی لایه‌نه‌كانیان گه‌یانده كۆبوونه‌وه، دوای شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی كه له‌و سه‌ردان و دیدارانه‌دا گه‌ڵاڵه ببوون، كۆبوونه‌وه بڕیاریدا هه‌نگاوی پێویست بنێ بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و زه‌مینه‌سازی پێویست بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
- له ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردرابوو بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كونسووڵ و نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تان له كوردستان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌و هه‌وڵانه‌ی له ئارادایه بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم، خرایه به‌رباس و گفتوگۆی له باره‌وه‌كرا و به باش هه‌ڵسه‌نگێندرا كه به‌سوپاسه‌وه هه‌موویان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه ببوون.
- له‌ته‌وه‌ری چواره‌مدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆی كێشه و گرفته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا و ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانمان و به‌هاوبه‌شی خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو وزه و تواناكانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره و پاڵپشتی رێككاره یاسایی و هه‌نگاوه‌كانی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان.
- له ته‌وه‌رێكی دیکەدا، كۆبوونه‌وه داوایه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كان و هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیاكاران و ته‌واوی گه‌لی كوردستان كرد، كه له‌م پرۆسه گرینگ و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌دا هاوكار و پاڵپشت بن.
- شایه‌نی باسه هه‌ر له‌م كۆبوونه‌یه‌دا هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نه‌خشه‌ڕێگای كه ئاماده‌یانكردبوو پێشكه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌كۆتایشدا بڕیاردرا كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامبن.
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
kdp-
