دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری گەیاندە 600 خێزانی پەنابەر

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری گەیاندە 600 خێزانی پەنابەر
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کەمپی گەویلان ھاوکاری گەیاندە 600 خێزانی پەنابەر، ھاوکاریی خۆراکیشیان بۆ 875 خێزان دابین کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 11/4/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی گەویلان، بە ھەماھەنگی رێکخراوی '(فریاکەوتنی ئیسلامی لە عێراق)، ھاوکارییان گەیاندە 600 خێزانی پەنابەری کەمپی گەویلان.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ سێشەممە، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی ھاوکارییەکانییاندا بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکانی ھەرێمی کوردستان، ھاوکاريی خۆراکییان بۆ 875 خێزان دابین کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرتاسەری کوردستاندا ھاوکاری بۆ ئاوارە، پەنابەران و کەسانی کەمدەرامەت دابین دەکات.










باسنيوز
Top