پیاوێك له خانووى براكه‌ى كه‌وته خواره‌وه و گیانى له‌ده‌ست دا
ڕائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند :" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە 11ى 4ى 2017) پیاوێك له گه‌ڕه‌كه‌ى كهلارى كۆن له شارى كه‌لار، لەکاتی ئاوكردن به خانووی ماڵی براکەی کە خانووه‌كه‌ى نۆژه‌ن كه‌وته خواره‌وه".
هاووڵاتیەكه ناوی (ته‌ها محه‌مه‌د قازی)یه و لە دایکبووی 1976 ، دواى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى، گیانى لەدەست دا.
گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، گوتیشی :" بەمەبەستی توێکاری، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوەكردن کردووە".
باسنيوز
